شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گەیشتە هەولێر

شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گەیشتە هەولێر.

شاندەکە بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و بە بەشداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە، ئێوارەی ئەمڕۆ (9-7-2024) گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سبەی (یەکشەممە، 8-9-2024) کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێدەکات.

مافی دەستووری، شایستەی دارایی و بودجەی هەرێمی کوردستان، بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکان دەبن.

کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دوو رۆژ دەخایەنن، تێیاندا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور دەکرێت.

رووداو

ھەواڵی زیاتر