پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، زانیاریی نوێی لە بارەی دابەزینی پلەکان گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئاسمان بەهەمان شێوەی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: ٣٨

سلێمانی: ٣٩

دهۆک: ٣٨

کەرکووک: ٤٠

هەڵەبجە: ٤٠

زاخۆ: ٣٨

سۆران: ٣٨

حاجی ئۆمەران: ٣١

گەرمیان : ٤١

ھەواڵی زیاتر