پەیامەکەی شاڵاو کۆسرەت بە زیرەکی دەستکرد بڵاو کراوەتەوە

بەهۆی هەبوونی کێشەی دەربڕین و جیانەکردنەوەی رستەی پرسیاری رستەی ڕاگەیاندن، پەیامێکی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، بە زیرەکی دەستکرد بڵاوکرایەوە.

پێشمەرگەیەكی دێرێنی یەكێتی و هاوكات یەكێك بووە لە یاوەرانی كۆسرەت ڕەسوڵ لەبارەی پەیامەكەی شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵەوە دەڵێت; ” ئەو پەیامەی بەناوی شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ بڵاوكراوەتەوە ناوبراو نییە و لە ڕێگای زیرەكی دەستكردەوە پەیامەكە بڵاوكراوەتەوە.”

ناوبراو دەشڵێت، پەخشەكە بە ڕێگای 3Dmaxs بڵاوكراوەتەوە، شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ ناتوانێت لەبەردەم كامێرا قسەبكات، هەروەها شاڵاو كۆسرەت كێشەی دەربڕینی هەیە ناتوانێت لەكاتی قسەكردن ڕستەی ڕاگەیاندن و ڕستەی پرسیاری لەیەكتر جیابكاتەوە، بۆیە بەڕێگای زیرەكی دەستكرد پەیامەكەیان بۆ بڵاوكردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر