نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان

مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی خانەنشینان وەکو ڕابردوو دەبێت و هەوڵدەدرێت مووچەی مانگی نۆ بەهاوتاکراوی دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری گوتی، “ئەو ماوە یاساییەی بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان دانراوە لەبەردەممان ماوە، دەبێت سەرجەم خانەنشینان لە ماوەی هەفتەیەکدا بایۆمەترییان تەواو بێت و وردبینیش لە لیستەکان بەردەوامە، بۆیە مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت کە تائێستا دابەش نەکراوە وەک مانگەکانی پێشوو دەبێت، هەوڵ بۆ ئەوەیە مووچەی مانگی نۆ بە هاوتاکراوی دابەش بکرێت.”

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی شەشەوە لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بۆ بەغدا نێردراوە و  لیژنەیەک بۆ  وردبینیکردن لە لیستەکە پێکهێنراوە، بەڵام بەردەوامن لە پڕۆسەکە و کارەکانیان تەواو نەبووە، حکومەتی عێراقیش کردوویەتییە مەرج دەبێت سەرجەمیان بایۆمەتری بکەن و هەفتەیەکە پرۆسەکە دەستیپێکردووە.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 230 هەزار خانەنشین هەیە، بڕی زیادبوونی مووچەیان لە 50 هەزارەوە بۆ 280 هەزار دینار دەبێت و ساڵی خزمەت و بڕوانامەش هەژمار دەکرێت، هاوتاکردنی مووچەشیان لەگەڵ  خانەنشینانی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 54 ملیار دینارە.

ھەواڵی زیاتر