بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە .
بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش ئاماژەی بەوە دا: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی.
راشیگەیاند: لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باکوری خۆرئاوا دەبێت .
كەشناسی هەروەها پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکووک : 42
هەڵەبجە : 43
زاخۆ: 42
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 44