ئەمڕۆ چوارشەممە 8/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا کرا.
باڵیۆزی تایلاند ئاماژەی بە مەبەستی سەردانەکەی دا، کە لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی تایلاندی هاتوون، بۆ برەودان بە پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەنديی هاوبەش دەربڕی.
- 1
- 2
- 3