پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ کۆتای ھات و سبەی زیاتر نزمدەبێتەوە

سبەی پێنجشەمە 29/8/2024 ئاسمانی ھەرێم و ناوچەکە ساماڵ ئەبێت و لەئەنجامی کاریگەری ھەوایەکی فێنک لەدەریای ناوەراستەوە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە لەناوچەکانی ھەرێم نزمتر ئەبێتەوە و لەناوچەکانی عێراق 3 تا 4 پلە دائەبەزێت ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25کم/ک ئاراستەی با رۆژئاواو و باکوری رۆژئاوا ئەبێت .

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی .

ھەولێر 40 پلە
سلێمانی 39 پلە
دھۆک 39 پلە
ھەڵەبجە 40 پلە
کەرکوک 41 پلە
ئیدارەی گەرمیان 42 پلە
ئیدارەی راپەرین 40 پلە
ئیدارەی سۆران 38 پلە
ئیدارەی زاخۆ 39 پلە
⛰️ حاجی ئۆمەران 29 پلە

بەغداد 40 پلە
بەسرە 44 پلە
ئەنبار 36 پلە
نەجەف 40 پلە
نەینەوا 40پلە
واسیت 42 پلە
سەڵاحەدین 41 پلە
میسان 44 پلە
زیقار 44 پلە
موسەنا 44 پلە
دیالە 42 پلە
بابل 41 پلە
کەربەلا 41 پلە
قادسیە 41 پلە

بەگشتی لە سبەیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتای ھەفتەی داھاتوو بەجێگیری ئەمێنێتەوە و بەرز نابێتەوە ..والله اعلم.

چوارشەمە 28ی ئابی 2024 کاتژمێر 9:41 پێش نیوەرۆ

ھەواڵی زیاتر