پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەردادێت

چلەی هاوین کۆتای هات و پلەکانی گەرما بەبەردەوامی نزم دەبنەوە.

25ی ئاب، چله‌ی هاوین كۆتایی هات و كه‌ش به‌ره‌و فێنكی ده‌ڕوات، به‌شی پێشبینیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینیی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/8/2024، پله‌ی گه‌رمی نزم ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام سبه‌ی سێشه‌ممه‌ پله‌ی گه‌رمی به‌راورد به‌مڕۆ كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 42
سلێمانی: 41
دهۆک: 42
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 32
گەرمیان: 47

ھەواڵی زیاتر