عێراق هێزەکانی هاوپەیمانان لە وڵاتەکەی دەردەکات

حکومەتی عێراق دەیەوێت هێزەکانی هاوپەیمانان تاوەکو ساڵێکی دیکە ئەرکەکانی بەفەرمی کۆتایی بێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە چەند سەرچاوەیەکی عێراقی و ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە: عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا هێزەکانی هاوپەیمانان دەست بەکشانەوە بکەن و تاوەکو مانگی ئەیلولی ساڵی 2025 بەفەرمی ئەرکەکانی هاوپەیمانی کۆتایی بێت.

لەمبارەیەوە، شاندێکی سەربازیی عێراق لە ئەمریکایە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لەبارەی وادە و چۆنیەتی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق.

ھەواڵی زیاتر