لە سلێمانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە و هۆشداری دەدرێت

لە سلێمانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەڵکشانەو دکتۆرێک هۆشداری دەدات.

دكتۆرە رۆژین لەژێر ناونیشانی ” بانگەوازێكی بەپەلە بۆ خەڵكی كوردستان، تكایە فریای خۆتان و ئازیزانتان بكەون”، بڵاویكردەوە: بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە داھاتوویەكی نزیكدا شێرپەنجە وەك ھەڵامەتی لێدێت و ھەموو ماڵێك دەگرێتەوە.

وتیشی: وەرن تەماشای نەخۆشخانەی ھیوا بكەن كە دوێنێ تەنھا لە ماوەی ٨كاتژمێردا ٩٠٠ نەخۆش داغڵكراون و زۆرێكیشیان تەندروستیان باش نییە.

چەند ڕێنماییەكیشی ئاڕاستەی هاوڵاتیان كرد كە لەخوارەوە هاتووە:
تكایە تكایە تكایە
*دوور بكەونەوە لە بەكارھێنانی ڕۆنی زەیت
*مەھێڵن مناڵەكانتان بەھیچ شێوەیەك چیپس بخۆن
*بەھەموو شێوەیەك خواردنەوە گازییەكان بەتایبەت پیپسی و كۆكاكۆلا تەرك بكەن
*خواردنی سەرشەقام و عەرەبانەكان مەدەن بەمناڵان
*بۆنی ناو ئۆتۆمبێل بەكارمەھێنن
*ئاوی تانكی سەربان مەخۆنەوە بەتایبەت لە وەرزی ھاویندا
*واز لە شەكر و شیرینی بھێنن
*بەھیچ شێوەیەك ئیندۆمی مەخۆن
*دوور بكەونەوە لە خواردنی قوتوو
*ئەم ماوەیە وەرزی پەڵپینەیە ھەوڵبدەن شلەی پەڵپینە خواردنەوەی سەركی سەر سفرەكانتان بێت

ھەواڵی زیاتر