ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچەی مانگی حەوت

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی:

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/٢١، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازیەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. تێبینی؛ لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانە کراوە.

ھەواڵی زیاتر