کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی رۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان پێشبینى كرد ئاسمانى هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانى جەژندا (یەکشەممە تا کۆتایی هەفتە) لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێ جاریش نیمچە هەور بێت و پلەکانى گەرما بە 2 پلە و لە ناوچەکانى گەرمیان بە 3 پلە بەرزتر ببنەوە بە بەراود بە پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ.
لە رۆژانی جەژندا خێرایی با (10-20) کیلۆمەتر دەبێ لە کاتژمێرێکدا لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک بە تایبەت لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان.