ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند:

كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە، گوایە “سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سکاڵای لەسەر کەناڵەکە و پەیامنێرەکەیان تۆمارکردووه‌”.
لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە سکاڵاکە هیچ پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و هی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە، لەسەر هەواڵيکی بێ بنەما و ناڕاست کە کەناڵەکە بڵاوی کردووەتەوە، گوایە بانکی منارە لە هەولێر ٩٦٠ ملیار دیناری تێدایە و بۆ مووچە بەکار نایەت، بۆیە وەزیری دارایی و ئابووری داوای تۆمار کردووە و پەیامنێرەکەش هەر دوێنێ بە کەفالەت ئازاد کراوە.

پێویستە ئەو كەناڵە لەسەر بنەمای پیشەییبوون و پابەندبوون بە ڕێساكانی كاری میدیایی، خۆی لەو جۆرە هەواڵانە بەدوور بگرێت و بەر لە بڵاوکردنەوە، لە ناوەرۆکی پەیامەكانی دڵنیابێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
2026/6/11

ھەواڵی زیاتر