لیستی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 10-06-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد،  بڕی 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەکە دەکرێت.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دوو ڕۆژ دەخایەنێت (ئەمڕۆ دووشەممە، 10-06-2024 تاوەکوو سبەی سێشەممە، 11-06-2024).

ھەواڵی زیاتر