ئەمڕۆ شهممه، جارێكی دیكه پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆن دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سهرجهم هاوپەیمانیەتی، پارت و كهس و كۆتاكان کردەوە کە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی خۆتۆمارکردنەکە له رێككهوتی ههشت تاوەکو سێزدهی مانگی حوزەیرانی 2024 بەردەوامدەبێت.
ئهوه له كاتێكدایه پێشتر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا دڵشاد شههاب گوتهبێژی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێویسته کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وەڵامی داواکاریی لایەنە سیاسییەکان بە دەستەی دادوەری بداتەوە، بۆ ئەوەی دەستەکە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.
جهختیشی كردبووهوه بۆ ئهم مهبهسته چاوەڕوانی هەنگاوەکانی کۆمیسیۆن دەکەین چونکە کۆمیسیۆن تاوەکو ئێستاش پابەندە بە کات و وادەیەیك كه بۆی دەست نیشان کراوە، ئەگەر نەتوانێت بە گوێرەی بڕیاری دەستەی دادوەری لەو وادەیەی بۆی دیارکراوە پرۆسەکە بەڕێوە ببات، دەبێت سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاگادار بکاتەوە.