وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر دەکرێت.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بابەتی مووچە لە ئەولەویەتی سەرۆکوەزیران بارزانی بووە و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردە سیاسییەکان گفتوگۆ لەبارەیەوە کراوە.
ئەو وەزیرە ئەوەشی گوت، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم بابەتە بە شێوەیەکی تەواوەتی چارەسەر دەکرێت و مووچەی دامەزراوە ئەمنییەکانیش مانگانە خەرج دەکرێت.