مەسرور بارزانی بەردی بناغەی گەورەترین پارک لەسەر ئاستی عێراق دادەنێت

وابڕیارە مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی گەورەترین پارک سەر ئاستی عێراق و لەسەر ڕووبەری 900 دۆنم زەوی لە دهۆک دابنێت.

سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان ڕایگەیاند: لە ڕێگەی نێوان هەولێر – دهۆک 26 کیلۆمەتر ماوە کە لە باعەدر تا دهۆک درێژ دەبێتەوە و لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی جووتسایدکردنی ئەو ڕێگەیەش دادەنرێت، کە ماوەی تەواوکردنی دوو ساڵە و پێنج ئۆڤەرپاس لەخۆ دەگرێت.

پرۆژەیەکی دیکە پارکی ئالۆکایە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای دهۆک و دەبێتە گەورەترینی سەر ئاستی عێراق و لەسەر ڕووبەری 900 دۆنم زەوی دروست دەکرێت.

 پرۆژەی سێیەمیش پارکی پیشەسازییە لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە و لە شوێنی پیشەسازی کۆنەوە لەسەر ڕووبەری 46 دۆنم زەوی دروست دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر