مندالێکی تەمەن 2 ساڵ لە حەوزێکدا خنکا

لە هاوینە هەوارى چنارۆک لە قەزاى کۆیە، منداڵێکى تەمەن دوو ساڵان لە حەزوزێکی ئاودا خنکا.


گۆران ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری به‌رگری شارستانی قه‌زای كۆیه‌ رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی 2020/8/21، منداڵێکى تەمەن دوو ساڵان بەناوى “ڤاریا هەڵوێست” له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا ڕوویان له‌ باخێك کردووە له‌ ناوچه‌ی چنارۆكی گەشتیاری لە سنووری قەزاى كۆیه‌، لە ئاکامی کەوتنە ناو حەوزێکى ئاودا، منداڵه‌کە خنکا.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە دووەمین حاڵەتى خنکانە ئەمڕۆ هەینی 2020/8/21 لە سنوورى قەزاى کۆیە ڕووبدات و بەیانی ئەمڕۆش گەنجێکى تەمەن (17) ساڵان لە کاتى مەلەکردن لە ئاوى زێى بچووک خنکا.

ھەواڵی زیاتر