حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد

بەپێی ڕۆژمێری پشووە فەرمییەكان، كە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژانی یەك شەممە تاوەكو چوار شەممە (16 بۆ 19ی 6ی 2024) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.

لە 28 ئەم مانگەوە گەشتی ئەو هاووڵاتییانەی بەنیازی حەج سەردانی سعودییە دەکەن بە ڕێگای وشکانی و ئاسمانی دەستیپێکردووە و لەگەڵ دەستپێكی مانگی زیلحیجە مەڕاسیمەكانی حەج دەستپێدەكەن.

بەپێی پێشبینییە فەلەكییەكان، ڕۆژی شەممە 15ی حوزەیران دەبێتە ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفە و ڕۆژی یەك شەممە 16ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

ھەواڵی زیاتر