تەقاندنەوە و هێرشکردنە سەر کۆمپانیا بیانیەکانی بەغدا دەبێتە دیاردە
سەرچاوەیەکی ئەمنی له عێراق، ڕایگەیاند، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو کۆمپانیای کەرەستەی بیناسازی ئەمەریکی و پەیمانگای پەروەردەیی کامبریجی بەریتانی لە بەغدا كرانه ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پەیمانگای کامبریجی بەریتانی و ئه‌و كۆمپانیا ئەمه‌ریکیه بە ئامێرێکی ده‌نگی لە ناوچەی شەقامی فەڵەستین لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا کراونته ئامانج.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به هۆی ئەو دوو هێرشەوه هیچ زیانێکی مرۆیی تۆمار نەکراوە، جگە لە زیانی ماددی بە باڵه‌خانه‌كانی کۆمپانیا و په‌یمانگاكه كه‌وتووه.
ئەم هێرشانە دوای ئەوە هات ئێوارەی یەکشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه دوو چێشتخانەی سەر بە زنجیرە چێشتخانەکانی كه‌ی ئێف سی ئه‌مه‌ریكی كرانه ئامانج كه یەکەمیان لە ناوچەی شەقامی فەڵەستین و ئەوی دیکەیان لە ناوچەی کەڕادە بوو لە بەغدا.