یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم بەرەو سعوودییە بەڕێ دەكەون
ئەمرۆ چوارشەممە، یەكەم كاروانی حاجییان لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعوودییە بەڕێ دەكەون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی كوردستان رایگەیاند: ئەمرۆ کاتژمێر 7ی بەیانی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان بە پاس بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێ دەکەون.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ دووشەممە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئاسمانی و لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بەرەو وڵاتی سعوودییە بەڕێ كەوتبوون.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان پێشتر رایگەیاندبوو كە بۆ ئەمساڵ 4 هەزار و 685 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی سعوودییە دەكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و سەردانەكەش بە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانی دەبێت لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.