سوپای ئیسرائیل ئاوارەکانی‌ كه‌مپێكی ره‌فه‌ح بۆردومان دەکات

به‌هۆی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌مپێكی ئاواره‌كان له‌ ره‌فه‌ح نزیكه‌ی 40 كه‌س كوژران.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، سوپای ئیسرائیل بە هەشت مووشەک هێرشیكردووه‌ته‌ سه‌ر كه‌مپێكی ئاواره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ باكووری رۆژئاوای ره‌فه‌ح، به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 40 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش به‌ سه‌ختی برینداربوونه‌.

بەرگریی شارستانیی غەززەش ده‌ڵێت، ئەو شوێنەی ئیسرائیل بۆردوومانی کردووە 100 هەزار ئاوارەی لێ دەژی، ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراو و برینداران له‌ كه‌مپه‌كه‌دا ماون و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان ناتوانن بگه‌ن به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ گشتیی و جۆ بایدن به‌تایبه‌ت.

ھەواڵی زیاتر