پۆتین زانیاریەكی نوێ‌ لەبارەی روداوی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەی رەئیسی ئاشکرا دەکات

ڤلادیمێر پۆتین, سەرۆكی روسیا, زانیاریەكی نوێ‌ لەبارەی روداوی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرادەكات, كە پێدەچێت هەوڵێكیش بێت بۆ ستایشكردنی پیشەسازی سەربازی روسیاو بەتایبەتی هیلكۆپتەرەكانی.

پۆتین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا, لەگەڵ هاوتا بیلاروسیەكەی لە میسنكی پایتەختی ئەو وڵاتە رایگەیاند: پاسەوانەكانی ئیبراهیم رەئیسی بە دوو هیلیكۆپتەری روسیەوە یاوەری سەرۆك كۆماری ئێرانیان كردووە, لەهەمان ناوچەو هەمان كات و هەمان بارودۆخی كەش و هەوادا, بەبێ‌ هیچ كێشەیەك توانیویانە گەشتەكەیان ئەنجامبدەن و بگەنە شوێنی خۆیان.

١٩ی ئەم مانگە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێكی دیكە لە كاتی گەڕانەوەیان لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتەوە هێلیكۆپتەرەكەیان كەوتەخوارەوە، دوای زیاتر لە ١٢ كاتژمێر لە گەڕان توانرا شوێنی هێلیكۆپتەرەكە و تەرمەكانیان بدۆزرێتەوە

فڕۆکەکە لە جۆری “بیل 212” بوو, كە لەلایەن كۆمپانیای بیل هیلیكۆپتەر تەكسترونی ئەمریكیەوە دروستكرابوو.

ھەواڵی زیاتر