ئێران و تورکیا لەبارەی دۆزینەوەی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی دژبەیەک دەوەستنەوە

ئێران و تورکیا لەبارەی دۆزینەوەی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی دژبەیەک لێدوان بڵاودەکەنەوە و تورکیا بەبەڵگە دەڵێت ئێمە دۆزیمانەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت: سات بە ساتی پڕۆسەی گەڕان و دۆزینەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بە پەخشی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بۆ خەڵكی گواستراوەتەوە. 

ئێرانیش دەڵێت:  فڕۆکەی ئاکنجی تورکی نەیتوانیوە هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی بدۆزێتەوە بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە گەڕاوەتەوە تورکیا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران کە لە باکووری زەریای هیندستانەوە هاتوون، دۆزیویانەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدا ئەو دوو ووڵاتە لە دوای هاوکارییەکانی تورکیا بۆ ئێران زیاتر نزیکبوونەوە، بەڵام لێدوانە دژ بەیەکەکان خەریکە نێوانییان تێک دەدات. 

ھەواڵی زیاتر