دوای ئەوەت ئەگەری هەیە کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان بکرێتەوە، پێکهاتەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ بەشداریی هەڵبژاردن کوردستان.
لەو بارەیەوە، ئانۆ جەوهەر سەرۆکی هاوپەیمانیی حەمورابی گوتی: لەگەڵ ئەرمەنەکان ڕێک کەوتین هاوپەیمانییەکی یەکگرتووی سیاسیی بە ناسنامەیەکی نەتەوەیی کۆمەڵگەی کریستیان بە ناوی ‘هاوپەیمانیی مەسیحی’ دابمەزرێنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەرمەنەکانی هەرێمی کوردستان چوونە نێو هاوپەیمانیی حامورابی و کە لە ئەرمەن، سریان، ئاشووری و کلدان پێک دێن.