کات و شوێنی بارانە بەهێزکەی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

کات و شوێنى ئەو ناوچانە بڵاوکرایەوە کە بە گوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان باران و هەورەتریشقەی بەهێز دەیانگرێتەوە.

ژوورى ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنى قەیران و کارەسات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەى پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیى هەرێمى کوردستان، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز بەڕێوەیە، پێویستە هاونیشتمانییان ئاگاداربن بەمەبەستی خۆپارێزی و گرتنەبەری رێکاری پێویست.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە پارێزگاى هەولێر لە کاتژمێر 1ـى نیوەشەوی 3ـی ئایار تاوەکو کاتژمێر 11ـى شەوی هەمان رۆژ، باراندەبارێت و ئاستى دابارینى پێشبینیکراو 20 بۆ 25 ملیمەترە، لە سلێمانی ئاستى دابارینى پێشبینیکراو 30 بۆ 40 ملیمەترە، لە دهۆک ئاستى دابارینى پێشبینیکراو 25 بۆ 35 ملیمەترە، لە هەڵەبجە 35 بۆ 40، لە گەرمیان و راپەڕین ئاستى دابارینى پێشبینیکراو 40 بۆ 50، لە زاخۆ 25 بۆ 35 و لە سۆران ئاستى دابارینى پێشبینیکراو 25 بۆ 30 ملیمەترە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ژوورى ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنى قەیران و کارەسات کە پشتی بە پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بەستووە، رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە بڕی دابارین بەراورد بە رۆژی هەینی کەمترە.

ھەواڵی زیاتر