نوێترین زانیاریی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە
وابڕیارە بەغدا ئەم پێنجشەممەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
بەپێی زانیارییەکان “لیستی مووچە گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و ئەمڕۆ وردبینیی تێدا دەکرێت، ئەگەر تاوەکو پێنجشەممە وردبینی تەواو بوو، مووچە خەرج دەکرێت، ئەگەرنا دەچێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.”
ئەم مانگە مووچەخۆران دوو مووچەی مانگەکانی شوبات و ئاداریان وەرگرتووە، بە وەرگرتنی ئەم مووچەیەش، واتا لەم مانگەدا سێ مووچە وەردەگرن.