جۆ بایدن لەگەڵ سودانی باسی پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات
لەڕاگەیەنراوێکی کۆشکی سپی دا هاتووە، “دەستخۆشی لە چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە درێژخایەنانەی دەکەین، لەنێویاندا رێککەوتنی ئەو دواییانە بۆ پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.”
کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 16/4/2024 بڵاوکراوەتەوە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاشکرا کرد.
لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی هاتووە: “سەرۆک بایدن و سەرکوەزیران سوودانی روانینی خۆیان لەبارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەشێکی سەرەکیی سەقامگیری و گەشانەوەی عێراق خستەڕوو.”
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا ”دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژخایەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە درێژخایەنانەی هەن، لەنێویاندا رێککەوتنی ئەو دواییانە بۆ پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.”
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەڵوێستی بەمشێوەیەیە ”هاندەرە بۆ ئەوەی ئەو هەوڵانە بەردەوام بن.”
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان “سەرۆک بایدن پشتیوانیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی لە عێراق لەنێویاندا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەر و شەفافانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.”