وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، دەسەڵات دەدرێتە پارێزگاكان بۆ ئاساییكردنەوەی هاتووچۆی نێوان شارەكان.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدا هاتووە “هەرکەسێک لە دەرەوەی ماڵی خۆی بە بێ دەمامک ببینرێت، دەبێت بە بڕی 20 هەزار دینار پێبژاردن بدات.
هەروەها هۆڵەکانی وەرزش و مەلەوانگە و خولەکانی زمان و بەهێزکردن، لەگەڵ پەیمانگاکان تاوەکو 2020/9/1 بە داخراوی دەمێننەوە.