وەزیری سامانە سروشتییەکان دادەنرێت

بڕیارە لە سەرەتا مانگی ئەیلوول وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان دەستبەکاربێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش ، شێخ باز كه‌ریم به‌رزنجى، خاوەنی کارگرووپ پاڵێوراوی ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان بدات.

لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتەوە، تا ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە وەکالەت وەزیری سامانە سروشتییەکانیشە.

ھەواڵی زیاتر