كەمێك پێش ئێستا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە دهۆك، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆكەوە و كرد و پێی گوت: “بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، ئەوەی پێویستە بكرێت.”
سەرۆكی حكوومەت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەموو هاوكارییەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پارێزگای دهۆك دووپات كردەوە.