بڕیار لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدرێت
وابڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و یۆنامی كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 20/2/2024 شاندێكی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری یۆنامی لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و مەبەستییانە كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكەن.
لە كۆبوونەوەكەدا هەر یەك لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران و سەرۆكی كارگێڕیی هەڵبژاردن ئامادە دەبن.
دادگەی فیدڕاڵی عێراق تا ئێستا دوازدە جار لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەكانی كوردستان كۆبووەتەوە و هەر ئەمەش هۆكار بووە بۆ ئەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابكەوێت.
ژێدەر
ktv