دادگای دادی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە
بڕیارە رۆژی دوو شەممەی داھاتوو دانیشتنێکی تری دادگای دادی نێودەوڵەتی تایبەت بە کاریگەرییە یاساییەکانی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر خاکی فەڵەستین بەڕێوەبچێت.
سکاڵاکە لەلایەن باشوری ئەفریقاوە لەسەر تاوانەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە تۆماریکردووە و ھێرشەکەی ئەو وڵاتە بۆسەر شاری رەفەحیش لە خۆ دەگرێت.
-دادگای دادی نێودەوڵەتیش لە ماڵپەری رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ھەرچەند ئیسرائیل تانەی لەو سکاڵایەی باشووری ئەفریقا داوە و بەبێ بنەما وەسفیکردووە بەتایبەتیش لەبارەی ھێرشی زەمینی بۆسەر شاری رەفەح، بەڵام ھیچ کاریگەرییەکی نابێت و رۆژی دوو شەممەی داھاتوو دانیشتنی داگا بەڕێوەدەچێت.