کەشانسی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە نیوەڕۆدا شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتا بارانبارین لە باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە.
کەشانسی دەشڵێت، بارانبارینی ئەمڕۆ بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێ کات لێزمەباران و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچەکانی کۆیە و تەقتەق و هیران و هەروەها بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رۆژهەڵاتی و پارێزگای کەرکوک بارانبارین زیاتر دەبێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ، بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت, نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت هەروەها لە هەندێ کات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت. پێشبینیدەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییەسنووریەکان و بەرزەکان بەفرێکی کەم ببارەێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.