کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە 15- 2- 2024
کەش/ باران بارین بەردەوامی دەبێت , ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان . زۆرترین ڕێژەی بارانی پێشبینیکراو لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت هەندێ کات لەکاتی باران هەورە تریقەشی لەگەڵ دەبێت . کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لە شەودا لاواز دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 16- 2- 2024
کەش / لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە دوای نێوەڕۆ باران بارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت , بەتایبەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی .
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16
سلێمانی : 16
دهۆک : 16
کەرکوک : 19
هەڵەبجە : 16
زاخۆ : 15
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20
بەشى پێشبینى
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
2024-02-15