له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان 25 سه‌رۆك و 120 شاندی حكومه‌ته‌كان به‌شدارده‌بن
كاره‌كانی لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی له 12 تاكو 14ـی ئه‌م مانگه له ژێر دروشمی (ئایینده‌بینی حكومه‌ته‌كان) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له رێگه‌ی شاندێكه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌شداری لوتكه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی شوباتی 2024، كاره به‌راییه‌كانی لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی ده‌ستیپێكرد و سبه‌ش به به‌فه‌رمی لوتكه‌كه ده‌كرێته‌وه.
لوتكه‌كه به به‌شداری فراوانی گه‌وره به‌رپرسان، پسپۆران، بڕیار به‌ده‌ستان، سه‌ركرده بیرمه‌نده‌كان و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له لوتكه‌كه‌دا 25 سه‌رۆك وڵات و سه‌رۆك حكومه‌ت، 85 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی، ناوچه‌یی و ده‌زگای جیهانیی، 120 شاندی حكومی و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی بیرمه‌ند و پسپۆری جیهانی ئاماده ده‌بن، 110 گفتوگۆی كارا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا 200 كه‌سایه‌تی جیهانی قسه ده‌كه‌ن، جیا له به‌ڕێوه‌چوونی 23 كۆبوونه‌وه‌ی وزاری و دانیشتنی جێبه‌جێكاری، به ئاماده‌بوونی 300 وه‌زیری به‌شداربووی لوتكه‌كه.
پێشتریش نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندبوو، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە (11ی شوباتی 2024) لەسەر بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن را‌شد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە رۆژانی 12 تاوەکوو 14 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: خۆشحاڵم بە بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان 2024.