کابووسەکەی بافڵ تاڵەبانی دەبێتە راستی و حیزبێکی کاریگەر لە زۆنی سەوز هەڵدەتۆقێت

کابووسەکەی بافڵ تاڵەبانی دەبێتە راستی و حیزبێکی کاریگەر لە زۆنی سەوز هەڵدەتۆقێت کە ژمارەیەک سەرکردەی پێشووی یەکێتی لەخۆ دەگرێت، کە دیارترینیان لاهور جەنگی و بەرهەم ساڵحە.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، هەریەکە لە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی، مەحموود سەنگاوی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و عەدنانی حەمەی مینە، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ژینۆ محەمەد و شادومان حەسەن و چەند کەسێکی دیکە بەنیازی پێکهێنانی بەرەیەکی بەهێزن لە بەرامبەر یەکێتی ئێستا بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی.

باڵکێش زانیویەتی، کاروباری پەیوەندییەکانی ئەو بەرەیە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە سەرپەرشتی دەکرێت و تائێستا دوو جار سەردانی هەولێری کردووە و داوای پاڵپشتی لە پارتی کردووە، بەڵام دیار نییە پارتی چ وەڵامێکی داونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر