ئیسرائیل سەختی حزبوڵڵای لوبنانی بۆردومان دەکات

سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند هاژەكێكی ئاراستەی شاری حومس و لادێكانی كردوو دەنگی زیاتر لە 9 تەقینەوە لەناوچەیە بیستراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەكان ، ئەو هاژەكە نەناسراوانە پێدەچێت ئیسرائیلی بن كە لە نزیك پاڵاوگەی حومس و قوسەیر و كێڵگەكانی ئاوراس لە نێوجەرگەی شاری حومس كەوتوونەتە خوارەوە،هاوكاتیش هێزەكانی سوپای سووریا و حزبوڵڵای لوبنان لەو شوێنە جێگیرن.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی “سانا”ی سوریا رایگەیاند: لەئەنجامی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا بۆ سەر شاری حومس و لادێكانی، چەند كەسێك كوژراون و برینداربوون، هەروەها زیانی ماددیش كەوتوونەتەوە. 

هەروەها سانا لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە، نزیكەی كاتژمێر 3:00ی بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە)، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی لە ئاراستەی باكووری تەرابلوسەوە دەستپێكرد و ژمارەیەك خاڵی لە شاری حومس كردە ئامانج.
 

ژێدەر

کوردستان تیڤی

ھەواڵی زیاتر