لەهێرشێکی درۆنیدا شەش شەرڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستدا

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند ” ئەمڕۆ شەش شەڕڤانمان بەهۆی فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراو کە سەرچاوەکەی بەکرێگیراوەکانی رژێمی سووریا بووە، شەهید بوون.”

هەسەدە لە راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆی (دووشەممە، 5-2-2024) هەروەها دەڵێ “هێرشەکە ئەکادیمیای راهێنانی شەڕڤانانی لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردووەتە ئامانج.”

دوای ئیدانەکردنی هێرشەکەش، هەسەدە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و دەڵێ “جەخت دەکەینەوە لەوەی وەڵامی سەربازیی گونجاومان بۆ سەرچاوەی هێرشەکە دەبێت.” 

ژێدەر

رووداو

ھەواڵی زیاتر