شارەزایەکی کەشناسی، پێشبینی بارینی بەفردەکات لەسەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاویەکان.
ئهمڕۆ پێنجهشممه 1ی 2ی 2024، ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، سبەی ھەینی ئاسمانیی ھەرێمی کوردستان بەزۆری ھەوری تەواو دەبێت، لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی بارانی پچڕ پچڕ و رێژە مامناوەند دەبێت و لە سەنتەری شاری سلێمانی و تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنوورانە بەفر دهبارێت.
گوتیشی، لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکووک و ئیدارەی راپەرین زیاتر ئاسمان ھەوراوی دەبێت، ھەندێک کات نمە بارانێکی کەم دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە جیاوازی ناوچەکان ئەمڕۆ 2 تا 5 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و سبەی هەینی لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت.