ئاسایشی دهۆک، دوو سەنتەری جوانکاری ئافرەتان لەشاری (دهۆک) دادەخات.
ئەمرۆ سێشەممە 30/1/2024 بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک) و بەهاوکاری (سەندیکای پزیشکانی کوردستان/ لقی دهۆک) بەفەرمانی بەڕێز دادوەر، دوو سەنتەری جوانکاری ئافرەتان داخران.
ڕاشیگەیاند: ئەو کەسانەی لەو سەنتەرانە خۆیان بە دکتۆری جوانکاری ناساند بوو، هیچیان بروانامەی پزیشکیان نەبووە، بۆیە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، تۆمەتباران راگیراون وپەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.