ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمرۆ شەممە 20/1/2024 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، داوا لە سەرجەم قوتابخانەکان دەکات، کە رۆژی یەکشەممە رێز لە قوربانیانی هێرشەکەی سەر هەولێر بگرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:

بەمەبەستی  سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرش کردنە سەر  هەولێری پایتەخت لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران وە بۆ  ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و بریندارەکانی ، ڕۆژی یەکشەممە  ٢١ی ١ی ٢٠٢٤ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی  وەزارەتی پەروەردە ، خولەکێک ڕاوەستان  لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام بدرێت. بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن  گوتارێک  پێشکەش بکەن لەبارەی ئەو ستەم و تاوانە  کە هیچ بیانوویەکی نەبوە و نییە، هەروەها جەخت لە گەیاندنی پەیامی خۆراگریی و ئیرادە بەرزی کوردستانیان و ئاشتیخوازی بکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە

٢٠ی ١ی ٢٠٢٤

ھەواڵی زیاتر