راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

نزیکەی ( ١٩٠ ) هەزار فەرمانبەر بەشداریان لە پرۆژەی (هەژماری من) کردووە

زیاتر لە ( ٦ ) هەزار فەرمانبەر کارتی بانکیان لە ڕێی پرۆژەی ( هەژماری من ) وەرگرتۆتەوە.

قۆناغی یەکەمی کارەکانی پرۆژەی ( هەژماری من ) لە سنوری پارێزگای هەولێر لە کۆتایدایەو لەماوەی چوار مانگی ڕابردودا نزیکەی ( ١٩٠ ) هەزار فەرمانبەر لەسنوری پارێزگای هەولێر بەشداریان لە پرۆژەی هەژماری من کردووە.

لە ئێستادا زیاتر لە ( ٦ ) هەزار فەرمانبەر کارتی بانکیان وەرگرتۆتەوەو مانگی ڕابردوش نزیکەی ( ٣ ) هەزار فەرمانبەر لەڕێی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە.

وەک ئامادەکاری بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو لە ئێستادا نزیکەی ( ٥٠ ) ئامێری ڕاکێشانی پارە ( ATM ) لە شاری هەولێر هەن و ژمارەیان لە زیادبووندایە، پێنج بانکی تایبەت بەشدارن لە پرۆسەکە کە بریتین لە ( بانکی جیهان و بانکی ئاشورو بانکی ئەهلی عێراقی و RT bank و bbac bank ) کەسەرجەم مەرجەکانیان تێدایەو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پەسەند کراون و چەندین بانکی تریش لەسەر هێڵن، تا ئێستا پرۆژەی دروست کردنی ( ھەژماری من ) بەبێ هیچ کێشە و ئاستەنگێک بەڕێوەدەچێت و ئامادەکاریەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی ( هەژماری من ) لە پارێزگای دهۆک و سلێمانی لە قۆناغی کۆتایدایە.

پرۆژەی ( هەژماری من ) پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، لەلایەن نوسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیران بەهاوکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق ئەنجام دەدرێت.

ئامانج لە پرۆژەکە بنیاتنانی سیستەمێکی بانکی بەهێزە کە کەفەرمانبەران و مووچە خۆران تیایدا لە چەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سود مەند دەبن و لە قۆناغی داهاتوشدا کارمەندانی کەرتی تایبەت دەبنە خاوەن ( هەژماری من) .

ھەواڵی زیاتر