نووری مالیکی ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
نووری مالیکی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەین بۆ چارەسەری پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و وتیشی “دابینکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان ئەرکە”.