هێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی لیوایەک و ژنەکەیان دەستگیرکرد

لە گەڕەکی عەواڵ، هێزێکی دژەتیرۆری سلێمانی هەڵیان کوتاوەتەوە سەر ماڵی لیوان ڕزگار و خێزانەکەیان دەستگیر کردووە.

هێزەکە بە 27 ئۆتۆمبێلەوە چوونەتە سەر ماڵی لیوا ڕزگار، لەکاتێکدا تەنیا خێزانەکەی لەماڵەوە بووە، دوای سووکایەتیەکی زۆر، ناوماڵەکەی هەموو دەبەن و ژنەکەش دەستگیر دەکەن.

لیوا ڕزگار، بەرپرسی لیواکەی ئەژی ئەمینەوە و ماوەیەکە لە هەولێر دەژی. یەکێتی دەیەوێ بەو جۆرە بیگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ژنەکەی لیوا ڕزگار توشی شۆک بووە و توانای قسەکردنی نییە.

ھەواڵی زیاتر