سەردانەکەی کازمی لە ئەمریکا درێژ کرایەوە
ماوەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ ئەمەریکا درێژ كرایەوە و ئەمڕۆش لەگەڵ “دۆناڵد ترەمپ”ـی سەرۆكی ئەمەریكا کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد، کە ماوەی سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە واشنتن درێژ دەبێتەوە و لەو ماوەیەشدا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت یەکێک لەوان نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکە بێت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمەریکا کۆتایی بێت، بەڵام بۆ سبەی درێژكرایەوە.
رۆژی سێشەممە 18/8/2020 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێك گەیشتە ئەمەریكا و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی كۆمپانیای جەنەڕاڵ ئەلیكتریكی ئەمریكی، گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی كارەبای عێراق واژۆكردووە كە بڕەكەی نزیکەی 1.2 ملیار دۆلارە دەبێت و كاری چاككردنەوەی سەرجەم وێستگەكانی كارەبا لە تەواوی عێراق لە ئەستۆ دەگرن.