دوای ماوەیەکی زۆر پەراوێزخستن، حاکم والی ئێناخی، جێگری ئەژی ئەمین گەڕایەوە ناو یەکێتی.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، حاکم والی، تۆمەتبار بووە بە سیخوڕیکردن بۆ یەکێتی و زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن ئەژی ئەمینەوە پەراوێز خراوە و ئەویش بە ناچاری گەڕاوەتەوە بۆ ناو یەکێتی.
باڵکێش زانیویەتی، حاکم والی سێ لە پاسەوانەکانی خۆشی لەگەڵ خۆیدا بردووە.