ئەمڕۆ مووچە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ـی تەواوی وەزارەت و دەستەكانی بڵاو كردەوە و ئەمڕۆش مووچەی بەشێکیان دابەش دەکرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/20 مووچەی وەزارەتی پەروەردە و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.

رۆژی دووشەممە 2020/8/17، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی چۆنییەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار كۆبوەوە و بڕیاردرا بە هەمان میكانیزمی مانگی شوبات بە لێبڕینی لەسەدا 21 مووچەی مانگی ئادار بە دابەش بکرێت.

ھەواڵی زیاتر