ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

*(٣)سێ بازرگان دەستگیرکران، هاوکات بڕی (٥)پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو زانیاری ئەوەمان پێگەیشت کەوا بڕی (٥)پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ هێنراوەتە ناو شاری هەولێر بە مەبەستی فرۆشتن و ساغکردنەوەی، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ورد ئەنجامدرا و توانرا شوێنی دوو کەسی بیانی لە هۆتێلێک دەستنیشان بکرێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە شەوی ٥/ ٦ـی ١ـی٢٠٢٤ (٣)کەس دەستگیرکران، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بڕی (٥) پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کەزۆر بە وردی جێسازی بۆکرابوو، دۆزرایەوەو دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٦ـی ١ـی ٢٠٢٤

ھەواڵی زیاتر