لە بەغدا حەشدی شەعبی بۆردومان کرا

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگایەکی بزووتنەوەی نوجەبای سەر حەشدی شەعبی کردە ئامانج و بەهۆیەوە “دوو سەرکردە” کوژران.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-01-2024، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگای لیوای 12ـی بزووتنەوەی نوجەبای سەر حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغدا کردە ئامانج و هێرشەکە زیانی گیانی لێ کەوتووەتەوە.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق و دامودەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە هیچ راگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی دەڵێن، هێرشەکە لەلایەن ئەمەریکاوە ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە “دوو سەرکردە”ـی بزووتنەوەکە کوژراون.

یەکێک لە کوژراوەکان وەکو ئەوەی میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی ئاماژەی پێ دەکەن، “ئەبو تەقی”، ئامر لیوای 12ـی بزووتنەوەی نوجەبا لە هێرشکەدا کوژراوە و شەش چەکداری دیکەش برینداربوون.

ھەواڵی زیاتر